Erbil 15°C دووشەممە 03 حوزەیران 00:57

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: فرۆشتنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی بێستیکەر مامه‌ڵه‌ی تاوانی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت

کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ خۆیان به‌دوور بگرن له‌ كڕینی دەرمانی بێ ستیکەر و رایده‌گه‌یه‌نێت، هەر شوێنێک دەرمان و پێداویستی پزیشکی بێ ستیکەری هەبێت مامەڵەی تاوانی لەگەڵدا دەکرێت. 

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایده‌گه‌یه‌نێت، هاووڵاتییان خۆیان به‌دوور بگرن له‌ هەر دەرمان یان هەر پێداویستیەکی پزیشکی بێ ستیکەری کوالیتی کۆنتڕۆڵ.

 ده‌شڵێت، دەرمان و پێداویستی پزیشکی بەبێ کوالیتی کۆنتڕۆڵ بە دەرمانی نایاسایی و قاچاغ دادەنرێت و ئاگاداری هه‌موو کۆمپانیا و کۆگا و دەرمانخانەکان ده‌كاته‌وه‌، لە هەر شوێنێک دەرمان و پێداویستی پزیشکی بێ ستیکەر هەبێت، مامەڵەی تاوانی لەگەڵدا دەکرێت و سزای توند دەدرێت.

 دوپاتیشی ده‌كاته‌وه‌، بەرژەوەندی و تەندروستی هاووڵاتی لەسەرووی هەمووانە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.