Erbil 15°C دووشەممە 03 حوزەیران 02:50

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی ئەڵمانیا جەختی لەسەر بەردەوامیدان بەهاوکاری و هەماهەنگییەکانیان لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە کردەوە

کوردستان TV
100%


وەزیری پێشمەرگە لەگەڵ شاندێكی باڵای سەربازی و دیبلۆماتی ئەڵمانیا کۆبووە.

 شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ شاندێكی باڵای سەربازی و دیبلۆماتی ئەڵمانیای فیدڕاڵ، کە پێکهاتبوون لە کۆڵۆنێڵ پێرسیکۆڤسکی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی ئەڵمانیا و بێنیامین حەننا، کونسوڵی گشتیی بەوەکالەت و وەفدێکی یاوەریان کۆبۆوە.

لەکۆبونەوەکەدا، کە عەبدولخالق بابیری، بریکاری وەزارەت و راوێژکارانی سەربازی وەزارەت ئامادەیبوون، چەند پرسێکی پەیوەست بە پەیوەندییەکانی هەردوولا، پڕۆسەی چاکسازی پێشمەرگه، بایەخی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری هەرێم و عێراق و ناوچەکە تاوتوێکرا.

وەزیری پێشمەرگە، رایگەیاند: هاوکارییە هەمەلایەنەکانی دەوڵەتی ئەڵمانیای فیدڕاڵ، بەشداری و هاوبەشیان لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە و حکومەتی هەرێمی کوردستان، جێی بایەخ و تەقدیری زۆرە. لە بەرامبەر  پێشخستن و گەشەسەندنی زیاتری هێزەکانی پێشمەرگەدا.

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی ئەڵمانیا و کونسوڵی گشتیی ئەو ووڵاتە لەهەولێر، بۆ سەرخستن و پێشخستنی پڕۆسەی چاکسازی پێشمەرگە، جەختیان لەسەر بەردەوامیدان بە هاوکاری و هەماهەنگییەکانیان لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە و وەزارەتی پێشمەرگە کردەوە

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.