Erbil 15°C دووشەممە 03 حوزەیران 02:12

وەزارەتی پەروەردە ئامادەیی خۆی بۆ هەموو هاوکارییەکی ڕووداوەکەی قوتابیانی کفری دەردەبڕێت

کوردستان TV
100%


وەزارەتی پەروەردە ئامادەیی خۆی بۆ هەموو هاوکارییەکی ڕووداوەکەی قوتابیانی کفری دەردەبڕێت کە بووە هۆی 10 كه‌س له‌ رووداوه‌كه‌دا ببنه‌ قوربانی.

ئەمڕۆ سێشەممە، 14ـی 5ی 2024، وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویكرده‌وه‌، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چەند پاسێک کە قوتابیانی ئامادەیی باکووری کچانی لە کەلارەوە بەرەو کفری گواستووەتەوە بەمەبەستی ئەنجامدانی گەشتێکی زانستی لە قەزای کفری، لە ڕێگەدا پاسێکیان وەرگەڕاوە. 

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی پەروەردەدا هاتووە، بەهۆی ڕووداوەکەوە، چەند قوتابییەک گیانیان لەدەستداوە و ئەوانی دیکەش بریندارن. 

وه‌زاره‌ت راشیگه‌یاندووه‌، ئێمە لە وەزارەتی پەروەردە ھاوبەشی خەمی کەسوکاری قوربانییەکانی ئەو کارەساتە دڵتەزێنەین، لە خوای گەورە داواکارین سەبوری بە کەسوکار و مامۆستایان و ھاوڕێکانیان ببەخشێت، ھیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین، ئامادەی ھەموو ھاوکارییەکین بۆ چارەسەرکردنیان.

لای خۆیەوە ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، لەگەڵ دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی؛ شێخ جەلال، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و مامۆستا دارا، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی گەرمیان قسەم کردووە، ئەوەی پێویست بێت بکرێت بۆ بریندارەکان لە خزمەتیان دەبین. 
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.