Erbil 15°C دووشەممە 03 حوزەیران 01:34

مەرج و رێنماییەكان بۆ دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران بڵاو دەكرێتەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان مەرج و رێنماییەكانی تایبەت بە دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران بڵاو كردەوە.

موفیدە یوونس راوێژكاری یاسایی وەزارەتی شارەوانی گوتی: بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان تایبەت بە دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار هەستاوە بە ئەنجامدانی ڕێكارەكانی تایبەت بە دابەشكردنی زەوی و بۆ ئەمەش ڕێنمایی تایبەتی ئامادە كردووە و لەلایەن وەزیری شارەوانییەوە واژوو كراوە و دواتر لە وەقائیعی كوردستان بڵاو دەكرێتەوە.

گوتیشی: ئەو فەرمانبەرانەی پێشتر سوودمەند نەبوون و هەروەها ئەو خانەنشینانەشی لە كاتی خزمەتی وەزیفیدا سوودمەند نەبوون، پێدانی زەوی دەیانگرێتەوە.

هەروەها گوتی: دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران بەپێی دوو بنەما دەبێت، كە شوێنی لەدایكبوون و شوێنی كاركردنە، بۆ ئەوەش فەرمانبەر سەرپشك دەبێت كە لە شوێنی لەدایكبوونی یان سنووری شوێنی كارەكەی زەوی وەربگرێت.

راوێژكاری یاسایی وەزارەتی شارەوانی ئاماژەی بەوەش دا كە دابەشكردنی زەوی لە سنووری هەر شارەوانییەك بەپێی تیروپشك دەبێت بەسەر فەرمانبەران و بەپێی خاڵبەندی دەبێت، خاڵبەندییەكەش بەپێی ساڵانی خزمەت و ژمارەی ئەندامانی خێزانە، بۆیە هەر فەرمانبەرێك پێشتر سوودمەند نەبوویێت و خزمەتی لە 8 ساڵ زیاتر بێت، وەرگرتنی زەوی دەیگرێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.