Erbil 15°C دووشەممە 03 حوزەیران 00:44

شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غدایه‌

کوردستان TV
100%


شاندێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان  له‌ بەغدان بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی یاسای بودجە و ئەو كێشە و گرفتەكانی لەبەردەمیدا دروست دەبن.

وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند: ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە14ی5ی2024، شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا.

راشیگەیاند: ئامانج لە سەردانەکە گفتوگۆکردنە لەسەر هەمواری خشتەکانی یاسای بودجە و چارەسەرکردنی ئەو گرفت و ئاستەنگانەی لە کاتی هەمواری یاساکەدا بۆ پشکی هەرێمی کوردستان دروست دەبێت.

چوونی شاندی حكوومەتی هەرێم بۆ بەغدا لەكاتێكدایە كە شه‌وی رابردوو وەزارەتی دارایی عێراقی فیدڕاڵ خەرجكردنی تەواوی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی بۆ مانگی چوار راگەیاند.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.