Erbil 15°C دووشەممە 03 حوزەیران 03:59

ڕێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران 5 ڕۆژ ماتەمینی گشتیی ڕاگەیاند و كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مانیش راگیران

کوردستان TV
100%


سەید نیزامەدین مووسەوی، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، دوای راگەیاندنی پێنج ڕۆژ ماتەمینی گشتی لە سه‌رتاسه‌ری وڵات له‌لایه‌ن عه‌لی خامه‌نه‌یی ڕێبه‌ری باڵای ئێران و دابه‌زاندنی ئاڵای ئێران بۆ نیوه‌ و هه‌ڵكردنی ئاڵای ڕه‌ش، پەرلەمان کۆبوونەوەی رۆژانی سێشەممە و چوارشەممەی رادەگرێت و دەیخاتە هەفتەی داهاتوو.

 گوتەبێژی سەرۆکایەتیی پەرلەمان لەبارەی کردنەوەی خولی دوازدەیەمی پەرلەمانی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، رێوڕەسمی کردنەوەكه‌ بەڕێوەدەچێت، هه‌روه‌ها مەنسوور قەنبەرزادە جێگری سەرۆکی فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران رایگەیاند، یارییەکانی گەڕی بیست و هه‌شتی خولی تۆپی پێی ئێران کە بڕیاربوو یارییەکانی سبەی سێشەممە بەڕێوەبچێت، بەهۆی گیان له‌ده‌ستدانی سه‌رۆككۆماری ئێران و شاندی یاوه‌ری، وەزارەتی وەرزش بڕیاریدا چالاکییە وەرزشییەکانی ئێران ڕابگرێت بۆ كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌.

 دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌، دوای تێکشکانی هێلیکۆپتەرەکەیان لەکاتی گەڕانەوەیان لە ئازەربایجانەوە بۆ ئێران، ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران و وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی و شاندی یاوه‌ری، گیانیان لەدەستدا.
 
 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.