Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 08:22

حەماس حکوومەتەکەی خۆی لە کەرتی غەززەی فەلەستین هەڵوەشاندەوە

حەماس حکوومەتەکەی خۆی هەڵوەشاندەوە
کوردستان TV
100%

بزووتنەوەی بەرگریی ئیسلامیی فەلەستینی (حەماس) رایگەیاند، کە حکوومەتەکەی خۆی لە کەرتی غەززەی فەلەستین هەڵوەشاندووەتەوە.

بەپێی بەیاننامەیەک، کە حەماس دەری کردووە، ئەو حزبە رەزامەندیی لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی گشتی لە فەلەستین بە کەرتی غەززەوە، نیشان داوە.

حەماس لە بەیاننامەکەدا هەروەها رایگەیاندووە، کە لێژنەی ئیداری (حکوومەتی حەماس لە غەززە)ی هەڵوەشاندووەتەوە و داواشی لە حکوومەتی فەلەستینی بە سەرۆکایەتیی مەحمود عەباس کردووە، ”بە پەلە“ کاروباری حکوومەتیی غەززە بگرێتە ئەستۆ و ئەرکەکانی بەجێ بگەیەنێت.

حەماس، کە خاوەنی میلیشیایەکی چەکداریی توندڕەوە و کۆماری ئیسلامیی ئێران پشتگیریی دەکات و ئەمریکا خستوویەتییە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکان، لە ساڵی 2007ـەوە دەستی بەسەر غەززەدا گرتووە و حکوومەتێکی سەر بە حزبەکەی بە ناوی (لێژنەی ئیداری) تێدا دامەزراند.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.