Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 00:37

دەزگای خێرخوازیی بارزانی ھاوکاری 500 خێزانى مووسڵ ده‌کات

دەزگای خێرخوازیی بارزانی ھاوکاری مووسڵ ده‌كات
بارزانى
کوردستان TV
100%

500 خێزان لە گەڕەکی رەشیدیەی مووسڵ لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەوڵەتی کوێتەوە، ھاوکاری خۆراکییان پێشکەش دەکرێت.

لە مووسڵ بەھۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە و‌ێرانەیەک بەجێماوە و دانیشتوانی شارەکە بەدەست کێشە و گرفتی وەک: کەم خۆراکی، نەبوونی ئاوی خاوێن و نائارامی دەناڵێنن، بەم ھۆیەشەوە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی  وێڕای بوونی مەترسی لەسەر تیمەکانی دەزگاکەیان، دەستی ھاوکاری و یارمەتی بە سپۆنسەری وڵاتی کوێت، پێشکەشی 500 خێزانی دانیشتووی پارێزگاکە دەکات.

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە سەرەتای ساڵی 2017ەوە، ھەڵمەتی ھاوکارییەکانی بۆ ناو شاری مووسڵ دەست پێ کرد، تا ئێستاش لەو ھاوکارییانە بەردەوامە.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.