Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 15:59

چین و رووسیا مانۆڕێکی سەربازیی لە نزیک کۆریای باکوور ئەنجام دەدەن

چین و رووسیا مانۆڕێکی سەربازیی ئەنجام دەدەن
رووسيا و جين
کوردستان TV
100%

هەردوو وڵاتی کۆماری چینی میللی و رووسیای فیدڕال مانۆڕێکی سەربازیی هاوبەش لە نزیک کۆریای باکوور ئەنجام دەدەن.

مانۆڕەکە سەرلەبەیانیی رۆژی دووشەممە 18/9/2017 لەنێوان کەنداوی بوترسی گەورە و بەشی باشووری دەریای ئۆخۆستک لە باکووری یابان ئەنجام دەدرێت. مانۆڕەکە دەریاییە و لە رۆژهەڵاتی رووسیا و لە نزیک سنووری کۆریای باکوور ئەنجام دەدرێت.

ئەو مانۆڕە لە کاتێک دایە، کە کۆریای باکوور و ئەمریکا بەردەوام هەڕەشەی سەربازی و چەکی ئەتۆمی لە یەکتر دەکەن و هەردوو وڵاتی چین و رووسیاش داوای دان بەخۆداگرتن لە بەرپرسانی ئەو دوو وڵاتە دەکەن.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.