Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 22:50

ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر پاڵپشتی له‌ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ده‌کات

پشتیوانی خۆی له‌ ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌ربڕی
کوردستان TV
100%

ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، پاڵپشتی له‌ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كات و پشتیوانی خۆیشی بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان دووپات كرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ كاتژمێر 10:00ی سه‌رله‌ به‌یانی، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی له‌سه‌ر دوو خاڵ سازكردو پشتیوانی خۆی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌ربڕی و هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا به‌ تێكڕای ده‌نگی ئاماده‌بوان ده‌نگ به‌ به‌ڵێ بۆ ڕیفراندۆم درا.

ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا پشتیوانی خۆی بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجامدانی كاره‌كانی دووپات كرده‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، داوا له‌ خه‌ڵكی كوردستانیش كرا، له‌ ڕۆژی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمدا ده‌نگ به‌ به‌ڵێ بده‌ن.

 

كوردستانی تیڤی: ئا/ رزگار تاهیر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.