Erbil 15°C یەکشەممە 02 حوزەیران 23:47

سبەینێ (زانکۆلاین) بۆ دەرچووانی خولی دووەمی 12ی ئامادەیی کارا ده‌کرێتەوە

(زانکۆلاین) کارا ده‌کرێتەوە
کوردستان TV
100%

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە راگەیەندراوێکدا بڕیاری دا کە سبەینێ، (زانکۆلاین) بۆ دەرچووانی خولی دووەمی قۆناغی 12ی ئامادەیی کارا بکرێتەوە.

راگەیەندراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، کە وێنەیەکی ده‌ست كوردستان تیڤی كه‌وتووه‌و تێیدا ھاتووە: "لە کاتژمێر (8) بەیانی ڕۆژی پێنچ شەممە، 21/9/2017، وێبسایتی زانکۆلاین بەناونیشانی (www.regayzanko.com) بۆ ماوەی ھەشت ڕۆژ، واتە تا کاتژمێر 12:00ی شەوی ڕێکەوتی 28/9/2017، بۆ دەرچووانی خولی دووەمی قۆناغی 12ی ئامادەیی کارا بکرێتەوە".

وەزارەتی خوێندنی باڵا، ئەوەشی خستوەتەڕوو کە بۆ بەدەستھێنانی ناوی بەکارھێنەر و وشەی تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد) دەتوانن سەردانی پەروەردەکان بکەن، یاخود لە کاتی کارابونی (زانکۆلاین) دەتوانن بەکۆدی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12ی ئامادەیی بچنە ناو سیستەمی زانکۆلاین، دواتریش ژمارەی تەلەفۆنی خۆیان تۆمار بکەن، پاشانیش لەڕێگەی کورتە نامەیەکەوە ناوی بەکارھێنەرو ووشەی تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد)یان بەدەست دەگات، دواتر دەتوانن بچنە ناو سیستەمی زانکۆلاین بۆ ھەڵبژاردنی بەش و کۆلێژ و پەیمانگە لە زانکۆکان.

راگەیاندراوەکە، ئەوەشی روون کردووەتەوە کە کۆمەڵەی پزیشکی، ئەندازیاری، بەشی یاسا، بەشەکانی زیندەوەرزانی، کیمیا و کۆمپیوتەر لە کۆلێژەکانی زانست، بەشی زمانی ئینگلیزی لە کۆلێژ و سکوڵەکانی زمان و زانستە مرۆڤایەتییەکان و ئەدەبیات، لە ڕێگەی (زانکۆلاین) قوتابیان دەتوانن داواکاریان بۆ پێشکەش بکەن، ھەروەک دەرچووانیش سەرپشککراون کە داواکاری بۆ چەند شوێن پێشکەش بکەن.

وەزارەتی خوێندنی باڵا، جەختی لەوەش کردووەتەوە کە دەرچووانی پۆلی 12 ئاگادار دەکەین کە پەلە بکەن لە پڕکردنەوەی داواکاری بۆ وەرگرتن لە زانکۆکان بەڕێگەی زانکۆلاین.

كوردستان تیڤى/ رفعت مزورى

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.