Erbil 15°C دووشەممە 03 حوزەیران 00:20

پەرلەمان و حکومەتی هەرێم لەسەر دیاریکردنمی میکانیزمێک بۆ لابردنی پاشکەوتی مووچە کۆدەبنەوە

پەرلەمانی كوردستان، دوای تەواو بوونی ئەم رێككارانە، دانیشتنێكی تایبەت ئەنجامدەدات بۆ ئەم پرسانە
کوردستان TV
100%


ئەمرۆ چوراشەممە كۆبوونەوەیەكی هاوبەش لەنێوان هەردوو سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان  و حكومەتی هەرێم و فراكسیۆنەكانی پەرلەمان و لیژنە پەیوەندیدارەكان ئەنجامدرا، كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە گفتوگۆكردن لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی پاشەكەوت و پرسی دەستەبەری شەفافییەت لەداهاتی نەوت و ئامادەكردنی كاندیدانی ئەنجومەنی سندوقی داهاتە نەوت وگازییەكان و لەگەڵ ژمارەیەك پرسی دیكە پەیوەندیدار.

دوای تەواوبوونی گفتوگۆكانی كۆبوونەوەكە، سەرۆكایەتی پەرلەمان لەبارەی دەرئەنجامی گفتوگۆكان بەیاننامەییەكی چوار خاڵی بڵاوكردەوە، كەتێیدا هاتووە:

یەكەم: كۆبوونەوەیەك ئەنجامبدرێت لەنێوان حكومەت و لیژنە پەیوەندیدارەكان بەمەبەستی زووتر گەڵاڵەكردنی سیستەمی نوێی مووچە كە حكومەت بنەماكانی دارشتووە.

دووەم: ئامادەكاری بۆ دامەزراندنی سندوقی داهاتە نەوتییەكان و پێشكەشكردنی ناوی كاندیدەكان.

سێیەم: هەماهەنگی تەواو هەبێت لەنێوان حكومەت و پەرلەمان بۆ ئەو پرسانەی باسكراون.

چوارەم: پەرلەمانی كوردستان، دوای تەواو بوونی ئەم رێككارانە، دانیشتنێكی تایبەت ئەنجامدەدات بۆ ئەم پرسانە.

ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان - سامان زاهیر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.