Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 21:50

کۆمسیۆن راگەیاندراوێکی سەبارەت بەکاتی راگرتنی بانگەشەی ریفراندۆم بڵاوکردوە

کۆمسیۆن راگەیاندراوێکی بڵاوکردوە
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان و راپرسی، راگەیەندراوێکی سەبارەت بە کاتی راگرتنی بانگەشەی ریفراندۆم بڵاو کردەوە.

لە راگەیاندراوەکەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان و راپرسی، کە وێنەیەکی ده‌ست كوردستان تیڤی كه‌تووه‌و تێیدا ھاتووە: "ئاگاداری سەرجەم ئامرازەکانی راگەیاندن و لایەنە پەیوەندیداەکان دەکەینەوە، کە کاتژمێر 12:00ی شەوی 22/9/2017 ھەموو جۆرە بانگەشەیەکی راپرسی رادەوەستێت".

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن، ئەوەشی خستەوەتەڕوو: "ھەر لایەن و دەزگا و ئامرازێکی راگەیاندن پابەند نەبێت، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی، بە پێی یاسا بەرکارەکانی ھەرێمی کوردستان و پەیڕەوەکانی تایبەت بە راپرسی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی مامەڵەی لەگەڵ دەکات".

ئەوەشی روون کردووەتەوە کە دەبێت پۆستەرەکانی بانگەشەی راپرسی نزیک بنکەکانی تۆماری دەنگدەران لابردرێت، ھاوکات راگرتنی بانگەشە ئەو پۆستانە ناگرێتەوە کە لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی ئامادەکراوە، بۆ رێنمایی چۆنیەتی دەنگدان.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.