Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 23:38

ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم: کاتی گونجاو نەماوە و ئەگەر گرێنتیی تەواو بۆ سەربەخۆیی نەدرێ، ریفراندۆم دەکرێ

ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم: ڕیفراندۆم لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوەدەچێت
کوردستان TV
100%

 

ڕۆژی پێنجشەممە 21ـی9ـی2017، لە سەلاحەددین، ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم بە سەرپەرشتیی بەڕێز مەسعود بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان کۆبۆوە.

لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتە سیاسییەکان و نوێترین هەڵوێستەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و عێراق هەڵسەنگێندران.

کۆبوونەوەکە گەیشتە ئەو بڕیارانە:-

یەکەم: لەبەر ئەوەی هێشتا ئەو بەدیلەی کە جێگەی ڕیفراندۆم بگرێتەوە نەگەیشتووە و کاتی گونجاویش نەماوە، ئەگەر گرێنتیی تەواو بۆ سەربەخۆیی کوردستان نەدرێت، ڕیفراندۆم لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوەدەچێت.

دووەم: بڕیار درا کە بەهەموو شێوەیەک دەرگای گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا بەکراوەیی بهێڵدرێتەوە و کاتی پێویستی پێ بدرێت.

سێیەم: کۆبوونەوە بڕیاری دا کە بۆ ڕوونکردنەوەی دوایین هەڵوێست، شاندی دانوستانکاری ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم، ڕۆژی شەممە 23ـی9ـی2017 سەردانی بەغدا بکاتەوە.

چوارەم: ئەنجوونی باڵای ڕیفراندۆم بڕیاری دا، سکرتارییەتی ئەنجوومەنی باڵا، هەردوو پڕۆژەی مافی پێکهاتەکان و ڕاگەیاندنی پرەنسیپی گشتیی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان، پێش 25ـی9ـی2017، بڵاو بکاتەوە.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.