Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 00:38

سەرۆک بارزانی بۆ سەرۆکی فەڕەنسا: ریفراندۆم لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام دەدرێت

سەرۆکی فەڕەنسا لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندیی بە سەرۆک بارزانی کرد
کوردستان TV
100%


ڕۆژی پێنجشەممە 21ـی9ـی2017، بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە بەڕێز ئێمانوێل ماکڕۆن سەرۆکی فەڕەنساوە پێگەییشت.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆک کۆماری فەڕەنسا ستایشی کوردستانی کرد و ڕۆڵی کوردستانی لە شەڕی داعش و حەواندنەوەی ئاوارە و لێقەوماوان بەرز نرخاند.

هەروەها پشتیوانیی وڵاتەکەشی بۆ "یەکپارچەیی عێراق" و "مافەکانی گەلی کوردستان لەچوارچێوەی دەستووری عێراقدا" خستەڕوو و داواشی کرد ڕیفراندۆم دوابخرێت.

لە بەرانبەردا سەرۆک بارزانی سوپاسی سەرۆک و حکوومەت و گەلی فەڕەنسای کرد بۆ پشتگیریی بەردەوامیان بۆ کوردستان، ڕاشیگەیاند ڕیفراندۆم لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام دەدرێت و دەرگای گفتوگۆش دانەخراوە و دوای ڕیفراندۆم، کوردستان لەگەڵ بەغدا گفتوگۆ دەکات.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.