Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 00:15

سه‌رۆک بارزانی سوپاسی خەڵکی سۆران و چۆمان و مێرگەسوورو رەواندز دەکات

سه‌رۆك بارزانی: بە هەموو جیهانتان راگەیاند سەربەخۆییتان دەوێت
کوردستان TV
100%


سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسنامەیەک بۆ خەڵکی سۆران، چۆمان، مێرگەسوور و رەواندز و ناحییەکانیان دەنێرێت و رایدەگەیێنێت: "بە هەموو جیهانتان راگەیاند کە سەربەخۆییتان دەوێت".

مەسعود بارزانی ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سوپاسنامەکەیدا دەڵێت: "لە رۆژی 25ـی9 دا دەنگتان دەبێتە زەنگی هوشیاری و لە دەرگای ویژدانی جیهان دەدات".

دەقی سوپاسنامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:-

بۆ جەماوەری خۆشەویست و نیشتیمانپەروەری قەزاکانی سۆران، چۆمان، مێرگەسوور و ڕەواندز و ناحییەکانیان.

پڕ بە دڵ سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراستەی ئێوەی خۆشەویست و نیشتیمانپەروەر دەکەم بۆ ئەو بەشدارییە فراوان و پڕ جۆش و خرۆشەتان لە کۆبوونەوەی جەماوەریی ڕۆژی سێشەممە 19ـی9ـی2017.

ئێوە بەو حەماسەت و ئامادییە فراوانەتان، ڕیفراندۆمی خۆتان ئەنجام دا و بە هەموو جیهانتان ڕاگەیاند کە سەربەخۆییتان دەوێت. ئێوە سەلماندتان کە دەڤەرەکەتان، وەک جاران مەکۆی شۆڕش و سەنگەری پێشەوەی ڕەتکردنەوەی زوڵم و داگیرکاری و ژێردەستییە، بۆیە

دەبێ ئەو هەستی ئازادیخوازییەتان بگاتە جیهانی ئازاد، لە ڕۆژی 25ـی9دا دەنگتان دەبیتە زەنگی هوشیاری و لە دەرگای ویژدانی جیهان دەدات.

لێرەوە بەپێویستی دەزانم سوپاسی هێزی پێشمەرگە و سەرجەم دەزگا ئیداری و ئەمنییەکان و پۆلیسی هاتوچۆ بکەم بۆ هاوکارییان لە پاراستنی ئاسایشی خەڵک و باشتر بەڕێوەچوونی ئەو کۆبوونەوە جەماوەریانە.

هەر شاد و سەرفراز بن

مەسعود بارزانی
21ـی9ی2017

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.