Erbil 15°C دووشەممە 03 حوزەیران 05:20

هاتووچۆ لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل زیادیکردووە

نزیکەی مانگێکە گەشتی نێودەوڵەتی لەهەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی راگیراون
کوردستان TV
100%

دوای هێرشەکانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق بۆ سەر کەرکووک، هاتووچۆی هاونیشتمانیان لە دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل لەنێوان کوردستان و تورکیا زیاتر بووە.

بەشێک لەوانەی لەو دەروازەیەوە هاتووچۆ دەکەن، دەڵێن بۆ ئەنجامدانی گەشتە نێودەوڵەتییەکانیان، وەکو تۆڵەسەندنەوەیەک لە سزاکانی سەر کوردستان، ناچنە فڕۆکەخانەی بەغدا و لە تورکیاوە گەشت دەکەن، جگە لەوەش مەترسی رێگای بەغدا و نائارامی شارەکە، وایان لێدەکات لە فڕۆکەخانەکانی تورکیاوە گەشت بکەن.

دەروازەی ئیبراهیم خەلیل تاکە دەروازەیە کە هەرێمی کوردستان لەگەڵ جیهاندا ماویەتی، لەدوای رووداوەکانی کەرکووکیشەوە، ژمارەی ئەو کەسانەی روو لە تورکیا دەکەن، زیاتر بووە ئەمەش کاری شۆفێرانی تاکسی لە خاڵی سنووریی ئیبراهیم خەلیل زیاتر کردووە.

هەروەها بەشێکیش لە گەشتیارانی کورد، پێیانوایە چوونە بەغدا بۆ ئەنجامدانی گەشتەکانیان، جگە لەوەی لە رووی ئەمنییەوە مەترسی هەیە، هاوکات دوای رووداوەکانی کەرکووکیش تەنانەت ناخوازن پارەکانیان لە بەغدا سەرف بکەن.

نزیکەی مانگێکە گەشتی نێودەوڵەتی لەهەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی راگیراون، هێشتا دیارنییە کەی ئەو گەشتانە دەستپێدەکەنەوە، بەڵام بەردەوامی بارودۆخی گەشتکردن لە کوردستان بۆ وڵاتانی جیهان بەو جۆرەی ئێستا، جگە لەوەی گەشتیاران هیلاک دەکات، هاوکات بارقورسی زیاتری ئابووریشی خسووەتە سەر هاونیشتمانیان و تێچووی گەشتکردنیان زیاتر بووە.

 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.