Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 14:41

خواردنەوەی ئەو گیراوەیە کۆتایی بە پرخە پرخی هەناسە دێنێت

گیراوەكە بریتییە لە گوشینی دوو سێو و دوو گێزەر و چارەگە لیمۆیەك و پارچەیەك لە زەنجەبیلی تەڕ
خواردنەوەی ئەو گیراوەیە كۆتایی بە پرخە پرخی هەناسە دێنێت
کوردستان TV
100%

بەهۆی تێكچوونی هەناسەدان لە كاتی نوستندا ، مرۆڤ دووچاری پرخە پرخ دەبێتەوە ، كاتێك هەوا لە لووتەوە بە زەحمەت بەرەو سیەكان دەچێت ، ئەم دیاردەیەش مرۆڤەكە دووچاری شەرم و دەوروبەریشی دووچاری نارەحەتی دەكاتەوە .

لێكۆڵەرەوەكان ئەو دیاردەیە بۆ خواردنی هەندێ خواردن و خواردنەوە بەر لە نووستن دەگەڕێننەوە ، بۆیە پێشنیار دەكەن گیراوەیەكی زۆر سادە بخورێتەوە كە ئامادەكردنیشی زۆر ئاسانە و رۆژانە دەتوانرێت ئامادەبكرێت و بخورێتەوە ، بۆ ئەوەی لە كاتی نووستندا دیاردەی پرخە پرخ بەتەواوی نەمێنێت .

گیراوەكە بریتییە لە گوشینی دوو سێو و دوو گێزەر و چارەگە لیمۆیەك و پارچەیەك لە زەنجەبیلی تەڕ ، ئەو پێكهاتانە تێكەڵ بە یەك دەكرێت و دەگوشرێت و بەر لە نووستن بەچەند كاتژمێرێك دەخورێتەوە . شارەزایان ئامۆژگاری ئەو كەسانەی دیارەدەی پرخە پرخیان هەیە لە نووستن دەكەنەوە كە بەر لە نووستن خۆیان لە خواردن و خواردنەوەی ماستاوو سووركراوەكان و خواردنەوەی كحولیەكان و شیرنەمەنی بە دوور بگرن .

 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.