Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 23:51

ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ى رووخاندنى عفرین ده‌کات

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان لەوتارێكیدا لە كۆنگرەی ئاكەپە
کوردستان TV
#12
100%


سه‌رۆكى كۆمارى توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، رایگه‌یاند، شارى عفرین به‌ سه‌ر یه‌په‌گه‌دا ده‌ڕووخێنین ئەگەر یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) عەفرین رادەستنەكەن، هەفتەیەك تێپەڕناكات و دەبینن سوپای توركیا لەوێ چی دەكات.

لەوتارێكیدا كە ئەمڕۆ شەممە لە كۆنگرەی ئاكەپە لە شاری ئەلازیغی باكووری كوردستان پێشكەشیكرد، ئەردۆغان لەبارەی دۆخی سوریاوە وتی، بەئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات وەكو چەقۆ ڕاڕەوی نێوان كۆبانی و عەفرینمان بڕی، بە ئۆپەراسیۆنی ئیدلیب ڕاڕەوی نێوان عەفرین و دەریای سپیمان لەناوبرد.

ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر یەپەگە عەفرین رادەستنەكات، ئەوكات بە سەریاندا دەڕوخێنین، ئەگەر ئەو بەڵێنانەی لەبارەی مەنبەجەوە جێبەجێنەكرێن ئەوا هەفتەیەك ناخایەنێت دەردەكەوێت كە چی دەكەین.

ئەوەشی وت، چۆن دوێنێ لە جەرابلوس و باب سێ هەزار چەكداری داعشمان لەناوبرد، ئەگەر پێویست بكات بەیانی سێ هەزار تیرۆریستی یەپەگە لەناودەبەین.

ئەردۆغان رونیشیكردەوە، ئەمەریكا تا ئێستا چوار هەزار و 900 بارهەڵگر و چەك و تەقەمەنی ناردووە بۆ یەپەگە، هەروەها دوو هەزار فڕۆكەی بارهەڵگری پڕ لە چەك لە فڕۆكەخانەكانی رۆژئاوای كوردستان دابەزیوون و رادەستی شەڕڤانان كراون.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.