Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 21:30

وەفدێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەردانی رۆژئاوای کوردستانی کرد

له‌گه‌ڵ ژمارەیەک لێپرسراوی کانتۆنەکانیش کۆبۆتەوە
کوردستان TV
#12
100%


وەفدێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەردانی رۆژئاوای كوردستان دەکات و لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای کانتۆنەکان و پەیەدە کۆدەبێتەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی میدیاکانی رۆژئاوای كوردستان بڵاویانکردۆتەوە، وەفدێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەسەرۆکایەتی ماکس مارتن سەردانی کۆبانێ و چەند ناوچەیەکی رۆژئاوای كوردستانی کردووەو لەگەڵ ئاڵدار خەلیل جێگری ھاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە)و شاھین جیلۆ فەرماندەی گشتی ھێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە)و ژمارەیەک لێپرسراوی کانتۆنەکانیش کۆبۆتەوە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، لێپرسراوانی رۆژئاوای كوردستان داوایان لەوەفدەکەی ئەمریکا کردووە لەدامەزراندنی سیستمی فیدراڵیدا لەسوریا ھاوکارییان بکەن، دواتریش وەفدەکە لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی مەدەنی رەققەش کۆبوونەتەوەو گفتوگۆیان لەسەر چۆنێتی ئاوەدانکردنەوەی شارەکە کردووە.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.