Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 21:58

روسیا تێکشانی فڕۆکەیەکی لە سوریا پشتڕاستدەکاتەوە

جۆری سوخۆ-25
کوردستان TV
#12
100%


وەزارەتی بەرگری روسیا هەواڵی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی جەنگی سوپاكەی لە سوریا پشتڕاستدەكاتەوە و راشیگەیاند فڕۆكەوانەكەی ده‌ستگیركراوه‌.

فڕۆکەیەکی جۆری سوخۆ-25 لە ئیدلیبی باکوری سوریا خرایە خوارەوە و بەپێی زانیارییەکانیش فڕۆکەوانەکەی دوای ئەوەی خۆی فڕێداوەتەوە خوارەوە دەستگیرکراوە.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، فڕۆکەکە لە ناوچەیەکی نزیک ئیدلیب کە لەژێر کۆنترۆڵی گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆندایە خراوەتەوە خوارەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، فڕۆکەوانەکە پێش ئەوەی فڕۆکەکە ی تێکبشکێت، خۆی فڕێداوەتەوە خوارەوە و دواتر دەستگیرکراوە.

هاوکات چەند ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراونەتەوە کە چرکەساتی خستنەخوارەوە و تێکشکاندنی فڕۆکەکە نیشان دەدەن.

تا ئێستاش چارەنووسی فڕۆکەوانەکە بە نادیاری ماوەتەوە و هیچ گروپێکیش بەرپرسیارێتی خۆی لە تێکشکاندنی فڕۆکەکە ڕانەگەیاندووە، هەروەها تا ئێستاش حکومەتی روسیا هیچ هەڵوێستێکی ڕانەگەیاندووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە مانگی ئابی ساڵی ڕابردوو، هێلێکۆپتەرێکی ڕوسیا لە سوریا تێکشکێندرا و لە ئاکامدا پێنج کەس کە سەرنیشینی بوون، گیانیان لەدەستدا.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.