Erbil 15°C سێشەممە 21 ئایار 00:40

ئێران داوا له‌ تورکیا ده‌کات ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ سەر عەفرین رابگرێت

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران
کوردستان TV
#12
100%


وەزارەتی دەرەوەی ئێران داوا دەكات، توركیا ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ سەر عەفرین رابگرێت. ئاشكراشی دەكات دانوستان بۆ وەستاندنی شەڕی عەفرین لە ئارادایە.

ئەمڕۆ دووشەممە بەهرام قاسمی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پرێس کۆنفرانسی هەفتانەی خۆیدا لە تاران لە بەشێک لە قسەکانیدا لەبارەی هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین ڕای گەیاند: تورکیا دەبێ ئەو هێرشانە ڕابگرێت، چونکە درێژەدان بەم هێرشانە دەبێتە هۆی ناسەقامگیریی ناوچەکە و گەڕانەوەی تیرۆریستان.

بەهرام قاسمی ئاماژەی بەوەش کرد: دەبێ تورکیا لەمبارەوە پێداچوونە بە هەڵوێست و سیاستەکانیدا بکات، چونکە ئەوەی پیوەندیی بە سووریاوە هەبێت، دەکرێ لە دانوستانەکانی ئاستانە چارەسەر بکرێن.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا هەڵوێست و لیدوانی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای لەبارەی پرسی حیجاب ڕووپۆش لە ئیرانی بە دەستیوەردان لە کاروباری ئێران لەقەڵەم دا و گوتی: "ئەمریکا بۆی نییە لە کاروباری ئێراندا دەستیوەردان بکات.

هاوکات لەبارەی دانوستان لەگەڵ ئەورووپا لە چوارچێوەی پرسی چالاکییە مووشەکییەکانی ئێران گوتی: ئەمریکا لە جۆری پێوەندییەکانی ئێران و ناوچە و یەکێتیی ئەورووپا ناڕازییە و لە هەوڵی ئەوە دایە بە زەخت و گوشار بۆ سەر وڵاتانی ئەورووپا ویستەکانی خۆی بسەپێنێت.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.