Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 21:05

سوپای ئەمەریکا گەڕایەوە سوریا

پارێزگاری لە بیرە نەوتەكان دەكەن
کوردستان TV
#12
100%


دوو کاروانی دیكه‌ی سوپای ئەمەریکا، لە ژێر چاودێرییەکی چڕدا گەڕانەوە کۆبانێ و لە سنورەکانی تورکیاش گەڕانێکی هاوبەشیان ئەنجامدرا.

روانگەی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە؛ ئەمڕۆ پێنجشەممە کاروانێکی گەورەی سوپای ئەمەریکا کە لە (150) بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلی سەربازیی پێکهاتبوون گەڕاونەتەوە بۆ بنکەی سیرین لە نزیک کۆبانێ.

سەرچاوەکە بڵاوی کردەوە؛ کاروانە سەربازییەکە لە ناوچەکانی تەل تەمری سنوری پارێزگای حەسەکەوە بەڕێکەوتون بەرەو کۆبانێ.

دوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سووریا، جارێكی دیكە ئەو هێزە گەڕانەوە سووریا، گەورە كاربەدەستانی ئەمریكا ڕایانگەیاند پارێزگاری لە بیرە نەوتەكان دەكەن.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.