Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 21:58

ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو لە گرێ سپی ته‌قیه‌وه‌

ژمارەیەک هاووڵاتی بوونه‌ قوربانی
کوردستان TV
#12
100%


تەقینەوەیەک لە شارۆچکەی گرێ سپی لە رۆژئاوای کوردستان روویدا، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان زیاتر لە 10 قوربانی لێكەوتوەتەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە تەقینەوەیەک لە شارۆچکەی گرێ سپی لە رۆژئاوای کوردستان روویدا جیا لە کوژراوانی 10 هاووڵاتی ژمارەیەکی دیکەش برینداربوونە، سەرجەم بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.

ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ رێگه‌ی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو بووه‌، جیا له‌ زیانی گیانی، زیانێكی زۆری ماددی به‌ دوكان و شوێنه‌ بازرگانییه‌كانی ناو بازاڕه‌كه‌ گه‌یاندووه‌.

شایه‌نی باسه‌ گرێسپی، ده‌كه‌وێته‌ سه‌رسنووری نێوان توركیا و سووریا (باكوور و رۆژئاوای كوردستان) و له‌ ژێر كۆنتڕۆڵی میلیشیا چه‌كدارییه‌كانی سه‌ر به‌ توركیایه‌.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.