Erbil 15°C سێشەممە 21 ئایار 00:40

هێزەکانی ئەمریکا لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا جێگیر ده‌کرێن

ئەمریکا دووبارە دەستیکرد بە بڵاوکردنەوەی هێزەکانی
کوردستان TV
#12
100%


هێزەکانی ئەمریکا بەشێکی زۆری هێزەکانی لە بنکەی سرین لە باشووری شاری کۆبانێ کشاندەوە، هەروەها هێزێکی دیکەی گەورەی نوێی لە عێراقەوە لەڕێگەی دەروازەی "وەلید"ەوە بردە بۆ نێو خاکی سووریا.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی 11ی 2019، میدیا ناوخۆییەکان رایانگەیاند، کاروانێکی گەورەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کە پێکهاتبوون لە 120 ئۆتۆمبێلی سەربازیی کە پڕبوون لە تەقەمەنی زرێپۆش و کەرەستەی لۆجیستی لە بنکەی "سرین"ەوە دەرچوون، کە بە گەورەترین بنکەکانی هاوپەیمانان دادەنرێت لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا و، بەڕێکەوتن بەرەو رۆژهەڵات.

لەلایەکی دیکەوە، کاروانێکی دیکەی سەربازیی ئەمریکا دوێنێ شەو لە خاکی عێراقەوە چوونە نێو خاکی سووریاوە و، بەڕێکەوتن بەرەو بنکەکانی ئەمریکا لە باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی سووریا.

شایەنی باسە، دەیان ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر کە کەرەستەی قورس و چەک و تەقەمەنی و کەرەستەی لۆجیستی هەڵگرتبوو گەیشتە بنکەی قەسرەکی لەنێوان هەردوو ناوچەی تەل تەمر تەل بیدەر.

بنکەی سرین لە کۆبانێ گەورەترین بنکەی سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بوو لە رۆژئاوای کوردستان و پێشتریش هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەشێکی دیکە لە کەلوپەلە سەربازییەکانی لەو بنکەیە کشاندبووەوە.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.