Erbil 15°C سێشەممە 21 ئایار 00:59

ژەنەراڵ کینیس: 500 سەربازمان لە رۆژهەڵاتی سوریا ماونەتەوە

بۆ ڕووبەڕووبوونەوە پەلامارەکانی داعش
کوردستان TV
#12
100%


فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا ڕایگەیاند، لەئێستادا نزیکەی 500 سەربازی وڵاتەکەی لەرۆژئاوای کوردستان ماونەتەوە.

ژەنەراڵ کینیس ماکینزی، لە بەیاننامەیەکدا بڵاویكرده‌وه‌، هێشتا نزیکەی 500 سەربازی ئەمریکی لە رۆژهەڵاتی سوریا ماونەتەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوە پەلامارەکانی داعش کە لەوانەیە لە چەند رۆژی داهاتوودا زیاد بکات.

پێشتر مارک ئیسپەر وەزیری بەرگریی ئەمەریکا رایگەیاند؛ دوای بڕیاری دۆناڵد ترەمپ بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریا، بەشێکی ئەو هێزانە کشاونەتەوە و ژمارەیان لە (1000) سەربازەوە بۆ (600) سەرباز کەمکراوەتەوە، سەرەڕای ئەوەش بەردەوام دەبن لە پاڵپشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە).

 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.