Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 22:28

سوپای تورکیا سه‌نته‌ری شارۆچکه‌ی ته‌ل ره‌فعه‌تیان تۆپباران کرد

ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبوون
کوردستان TV
#12
100%


سوپای توركیا سه‌نته‌ری شارۆچكه‌ی ته‌ل ره‌فعه‌تیان له‌ باكووری پارێزگای حه‌له‌ب تۆپبارانكرد و له‌ ئه‌نجامدا 9 هاووڵاتی سڤیل گیانیان له‌ده‌ستدا.

ماڵپەری هاوار نیوز بڵاویكردوەتەوە، كەمێك لەمەوبەر گروپه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌ سوپای توركیا سه‌نته‌ری شارۆچكه‌ی ته‌ل ره‌فعه‌تیان تۆپباران كرد بە تۆپبارانكردنی ناوچەی تل ڕەفعەتی سەربە كانتۆنی شەهبای لە رۆژئاوای كوردستان و تا ئێستا تۆپبارانەكە بەردەوامە، برینداره‌كانیش زۆربه‌ی منداڵان.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان بەهۆی ئەو تۆپبارانەوە، 9 هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون و چەندین كەسی دیكەش برینداربوون، یەكێك لە بریندارەكان بەهۆی گولـلە تۆپێكەوە قاچێكی پەڕیوە.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.