هه‌نگاوه‌ دیبلۆماسیه‌كانی ده‌وڵه‌تمه‌داروئاسۆیه‌كی روون ....

له‌دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر پاش ئه‌وه‌ی سه‌رانی كاڵفام چاوساغیان بۆ پیلانگێری كردوبه‌شێكی كوردستان داگیركرا
Thumbnail

ئامانج عه‌بدوڵا سوور
هه‌وڵه‌ دیبلۆماسیه‌كان وسه‌ردانه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی ئه‌مدوایه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی ) ئاسۆیه‌كی نوێ به‌رووی گه‌لی كوردستان ده‌كاته‌وه‌. 
هاوكیشه‌یه‌كی نوێ بۆ ئه‌م قۆناغه‌ ده‌سته‌به‌ر ئه‌كات ئاخر جیاله‌وه‌ی گه‌مارۆوئابڵوقه‌ی سه‌پێنراوبه‌سه‌رهه‌رێمی كوردستان تێك وپێك ده‌شكێنێت هاوكات پرسی چاره‌سه‌ری ده‌په‌رێنێته‌وه‌ بۆ قۆناغێكی تروهاوكێشه‌یه‌كی تر ده‌هێنێته‌ ئاراوه‌ .


هاوكێشه‌یه‌ك كه‌ ئه‌م پرسه‌ له‌چێوه‌كدا ناهێلێته‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێته‌ ئاستی یونیڤیرساڵی وه‌ك پرسێكی هه‌ستیاری گه‌لێكی ماف زه‌وتكراو ده‌یخاته‌ سه‌رمێزی نێوده‌وڵه‌تی .


ئه‌وده‌مه‌ی لایه‌نی به‌رامبه‌ر له‌به‌غداوه‌به‌خاسیه‌تی ره‌تكردنه‌وه‌ی شه‌راكه‌ت وزمانی خۆسه‌پاندن هه‌لپه‌ی هه‌ڵپه‌رستانه‌ی گرتۆته‌به‌ر بۆ گه‌مارۆ دانی ئه‌م پرسه‌ وته‌نانه‌ت رێگری ده‌كات له‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی ورۆژئاوا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن ئه‌وه‌ ده‌وڵه‌تمه‌داره‌ دۆزه‌كه‌ له‌ شكلی قه‌تیسخواردوو رزگارده‌كات وئه‌م پرسه‌ هه‌ستیاروچاره‌نوسازه‌ی میله‌ت ده‌گه‌یه‌نێته‌وه‌ هه‌موو جیهان .


له‌دواین سه‌ردانی فه‌رمی دا سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان چاوی به‌پاپای ڤاتیكان كه‌وت وه‌ك كه‌سێیه‌تیه‌كی كاریگه‌روئاشتیخواز له‌سه‌رئاستی نێوده‌وڵه‌تی پاپای ڤاتیكان له‌ ساڵانی رابردوودا پیشوازی له‌ سه‌رۆك بارزانی مه‌رجه‌عی باڵای كوردستان كرد له‌میانه‌ی ئه‌ودیداره‌دا پاپا رایگه‌یاند كوردستان په‌ناگه‌ی ئارامه‌ له‌ناوچه‌كه‌دا .


له‌م دیداره‌شی دا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌تی كوردستان پاپا جه‌ختی له‌هه‌مان گوزارشت كرده‌وه‌سوپاسی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد له‌هه‌مبه‌ر پشتیوانی وپیشوازیان له‌ په‌ناهه‌نده‌ كریستیانه‌كان .


پێدراوی ئه‌م لێدوانه‌ یه‌ك له‌دوی یه‌كانه‌ی پاپای ڤاتیكان وهه‌موو ئه‌و دیدارانه‌ی تائێستا له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجامدراون ساغكردنه‌وه‌ی راستی پێكه‌وه‌ژیان وپلۆراله‌ له‌هه‌رێمی كوردستان ونه‌خشاندنی ئه‌وحه‌قیقه‌ته‌ سه‌رلمێنراوه‌یه‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستان نمونه‌ی دیموكراسیه‌ت وپێكه‌وه‌ هه‌ڵكردنه‌ له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌ربۆیه‌ ناكرێت جیهان له‌ئاستی دۆزی ره‌وای ئه‌م گه‌له‌ بێده‌نگی هه‌ڵبژێرێت.


هه‌موو ئاماژه‌كان له‌هه‌وڵی دیبلۆماسیانه‌ی نیچرڤان بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌مانبه‌نه‌وه‌ به‌رده‌م ئه‌و یه‌قینه‌ی چی دی نابێت جیهان له‌ئاستی رووداوه‌كان وهه‌ڵپه‌ی هه‌ژموون وخۆسه‌پاندنی به‌غداد بێده‌نگی هه‌ڵبژێرن.


میتۆده‌ سیاسیه‌كانی ئه‌م سه‌ده‌یه‌ وبه‌تایبه‌تی له‌ئێستادا روانگه‌یه‌كی نوێی له‌هه‌ناوی خۆی دا هه‌ڵگرتوه‌ به‌وه‌ی‌ به‌ئاگابوون هه‌موو زمانێكی هێلپێداهێنان وره‌تكردنه‌وه‌وهه‌ژمونفه‌رزی له‌سایه‌ی دا كۆتایی دێت.


له‌دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر پاش ئه‌وه‌ی سه‌رانی كاڵفام چاوساغیان بۆ پیلانگێری كردوبه‌شێكی كوردستان داگیركرا قۆناغی چه‌قبه‌ستویی خواستی هه‌لپه‌رستانه‌ی به‌غدابووه‌ به‌رامبه‌ر به‌گه‌لی كوردستان له‌رێی سه‌پاندنی گه‌مارۆوئابڵوقه‌وه‌ به‌ڵام كوردوته‌نی گوریسی سته‌م له‌ئه‌ستوریدا ئه‌پسێت هه‌ربۆیه‌ ته‌می پیلان له‌ره‌وینه‌وه‌دایه‌.ئاماژه‌كان ده‌رخه‌ری ئه‌وراستیه‌ن كه‌وه‌یشومه‌ی پیلانگێری سه‌ری خۆی ده‌خوات وئه‌م قۆناغه‌ سه‌خته‌ش تێده‌په‌رێت.


سه‌ره‌نجام هه‌وڵه‌دیبلۆماسیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی نێچیرڤان بارزانی دۆخه‌كه‌ به‌ئاقاری چاره‌سه‌ری دا ده‌بات وبه‌پشتیوانی وخۆراگری گه‌لی كوردستان وشكۆی پیشمه‌رگه ‌ كاروانی رزگاری وچاره‌سه‌ری هه‌رده‌گاته‌ مه‌نزڵی مه‌به‌ست .

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ