به‌وێنه‌.. ئه‌وگایه‌ی خاوه‌نی درێژترین دوو قۆچه‌ له‌ جیهاندا

3 سانتیمه‌تر له‌ ژماره‌ی پێوانه‌یی پێشوو زیاتره‌

گایه‌ك له‌ ویلایه‌تی ئه‌له‌بامای ئه‌مریكا به‌ قۆچه‌ درێژه‌كانییه‌وه‌ چووه‌ نێو كتێبی گینس بۆ ژماره‌ پێوانه‌ییه جیهانییه‌كان.

به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "سه‌ن"ی بریتانی، درێژی هه‌ردوو قۆچی "بۆنچۆ" كه‌ له‌ توخمی "تێكساس لۆنگهۆڕن"ی قۆچ درێژه،‌ نزیكه‌ی 3,23 مه‌تره ‌و به‌ 3 سانتیمه‌تر له‌ ژماره‌ی پێوانه‌یی پێشوو زیاتره‌.

"بۆنچۆ"، ته‌مه‌نی 7 ساڵه‌ و له‌ كێڵگه‌یه‌كی ناوچه‌ی" گود وۆته‌ر"ی ویلایه‌تی ئه‌لاباما ده‌ژی، حه‌زی له‌ خواردنی سێو و گێزه‌ر و شیرینی مارشمیلۆیه‌.

له‌ چاوپێكه‌وتنێكی كتێبی گینس له‌گه‌ڵ جیراڵ بۆب، كه‌ خاوه‌نی گاكه‌یه‌ بۆب وتی: "قۆچه‌كانی بۆنچۆ سه‌ره‌تا لوولیان خوارد و چه‌مانه‌وه‌، پاشان به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ درێژ بوون".

بۆب روونیشی كرده‌وه‌، "ئه‌و جۆره‌ قۆچانه‌ی ده‌رده‌كه‌ون و راسته‌وخۆ درێژ ده‌بن، زیاتر جێگه‌ی سه‌رنجی خه‌ڵكن.   

سه‌رچاوه‌/ Kurdistan CT

كوردستان تیڤی / كامران

ktv

ktv

ktv

متعلقات

احدث الفيديوهات

COVID-19
المصابين
42,386
الوفيات
27,324
المعافين
1,553
المصابين
327,580
الوفيات
8,682
المعافين
261,757
المصابين
31,852,024
الوفيات
976,599
المعافين
23,451,644