ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی له سه‌ماوه رێگری له ئاڵای كوردستان كرد بۆ شاری كه‌ركوك گواستراوه‌ته‌وه
عه‌دنان زه‌رفی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر پشكی پارێزگای نه‌جه‌ف له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ره‌خنه‌ی له‌و لایه‌نانه گرتووه كه هه‌ڵساون به گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی له سه‌ماوه رێگری له ئاڵای كوردستان كرد بۆ شاری كه‌ركوك و ده‌ڵێت: له‌سه‌ر یاسین یاسری، وه‌زیری ناوخۆی عێراق پێویسته لێپرسینه‌وه له‌و لایه‌نانه بكات كه هه‌ڵساون به گواستنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌ر حسین عبساوی بۆ شاری كه‌ركوك.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئه‌وانه‌ی ئه‌م كاره‌یان كردووه پێشێلی یاسای وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و دادگای هێزه‌كانی ناوخۆیان كردووه و ده‌بێ حاڵه‌ته‌كه بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ بگه‌ڕێندرێته‌وه.
ده‌شڵێت: ئه‌گه‌رنا وه‌زیری ناوخۆ بۆ لێپرسینه‌وه بانگهێشتی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كه‌ین.
شایانی باسه له‌كاتی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵی كورد له سه‌ماوه، ئه‌فسه‌رێكی عه‌ره‌ب رێگای به كه‌سوكاری قوربانییه‌كان نه‌دا به‌ئاڵای كوردستان له رووفاته‌كان نزیك ببنه‌وه‌و پاشانیش پارێزگاری شاره‌كه به‌ناوی هه‌موو پارێزگای موسه‌ننا داوای لێبوردنی له‌گه‌لی كورد كرد.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
- Log in to post comments