راپۆرتێک لەبارەی ژینگەی عێراق بڵاودەبێتەوە
له راپۆرتێكدا چهند خاڵێك بارەی دۆخی نالەباری ژینگەی عێراق خراوهتهڕوو.
دامەزراوە نێودەوڵەتیەکان و رێكخراوەکانی چالاک لە بواری کەش و هەوا و ژینگە، لەو ڕاپۆرتانەی، کە ئاراستەی ئەنجومەنی ئاسایشیان کردووە، لە بارەی دۆخی نالەباری ژینگە و کاریگەری ئەم دۆخە لە سەر وڵاتانی دراوسێ هۆشداری دەدەن.
لەم ڕاپۆرتانەدا، کە تایبەت بە عێراق ئامادە کراوە، جەخت کراوەتەوە سەر چەند تەنگژەی جیدی لە عێراق، کە تێکڕایان پەیوەندی بە گۆڕانی کەش و هەوا و کاریگەرییان لە سەر ژینگەی ئەم وڵاتە هەیە.
یەکەمین تەنگژەی بەردەم عێراق، نەبوونی وەبەرهێنانی پێویست لە کەرتی کشتوکاڵە.
تەنگژەی دووەم، بێ توانایی دەوڵەت لە بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی ژینگەیی و بابەتی گۆڕانکاری کەش و هەوایە.
تەنگژەی سێهەم، بەکارهێنانی لەڕادەبەدەری سەرچاوە ئاسایەکانە.
تەنگژەی چوارەم، کۆچی بە کۆمەڵ و کۆچبەری ناچارییە.
پێنجەمین تەنگژەی بەردەم عێراق، ململانێ و شەڕی تایفیییە و هۆکارێکی ئەم ململانییانش کەم بوونی ئاو و خۆراک وەسف کراوە.
سهرچاوه: nuche.net
- Log in to post comments