بوژانه‌وه‌ی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده
فه‌یله‌سوف و نوسه‌ری روسی دوستویفسكی ده‌لێ"هه‌ڵسان به هه‌ر هه‌نگاوێكی نوێ، یان ده‌ربڕینی هه‌ر ووشه‌یه‌كی نوێ زۆرترین ترس لای خه‌ڵك دروست ده‌كات".
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نوێ و داڕشتنی په‌یام و دیدگای چوار ساڵه‌ی داهاتوو پاڵپشت به نه‌خشه رێگا و پلانی نوێ ئومێدی بوژانه‌وه و نوێ بونه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌ی لێ چاوه‌ڕوان ده‌كرێ، به‌ڵام گرنگتر جێ به‌جێ كردنیه‌تی بۆیه بۆ بوژانه‌وه و نوێ بوونه‌وه‌ی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن له هه‌رێمی كوردستان پێویستیمان به هه‌بوونی دیدگایه‌كی رۆشن و دوورمه‌ودا هه‌یه پاڵپشت به نه‌خشه رێگایه‌كی په‌روه‌رده‌یی هه‌ڵچنراو به ئه‌زموون و شاره‌زایی په‌روه‌رده‌كارانی ویژدان زیندوویی ناو كایه‌ی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده به‌نیه‌ت و ئیراده‌یه‌كی راستگۆ و دوور له هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی تایبه‌ت و تاكه ئامانج و مه‌به‌ست هه‌ستانه‌وه‌ی په‌روه‌رده و گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه له نێوان په‌روه‌رده و كۆمه‌ڵگه به‌گشتی ئه‌ویش به ده‌ست بارگرتنی هه‌موو لایه‌ك بۆ بوژانه‌وه و نوێ بوونه‌وه‌ی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده به‌گشتی پهڕهناوكردن و ده‌سته‌بژێری له كۆی جومگه جۆراوجۆره‌كانی په‌روه‌رده و هێنانه كایه‌ی ژینگه‌یه‌كی له بار‌و ره‌خساو بۆ ته‌كاندان و داهێنان له په‌روه‌رده پاڵپشت به پلانێكی دیراسه‌ت كرا‌و بۆ چاككردنی باروگوزه‌رانی مامۆستایان به گشتی و راهێنان و مه‌شقی به‌رده‌وام به مامۆستایان و كه‌م كردنه‌وه‌ی زۆری ژماره‌ی قوتابیان له پۆله‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و قوتابیانه‌ی قوتابخانه‌یان جێ هێشتووه، هه‌روه‌ها گه‌ڕانه‌وه‌ی مامۆستایان بۆ قوتابخانه حكومییه‌كان و گرنگیدانی زیاتر به قوتابخانه حكومییه‌كان و باشتركردنی ئاست و جوانتركردنی ژینگه‌ی قوتابخانه‌كان و جێ به‌جێ كردنی سیسته‌می په‌روه‌رده و پلانی په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌پێدان و بوژانه‌وه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن له هه‌موو قوناغه‌كانی باخچه‌ی منداڵان و قوتابخانه بنه‌ڕه‌تی و ئاماده‌یی و په‌یمانگاكان. له بیرمان نه‌چێت گه‌ربمانه‌وێ هه‌ر پێشكه‌وتنێك و گه‌شه‌سه‌ندنێك له په‌روه‌رده ببینین، پێویسته سه‌ره‌تا گرنگی به مامۆستا بده‌ین له هه‌موو روویه‌كه‌وه (دارایی و گوزه‌ران، كۆمه‌ڵایه‌تی، پسپۆڕی)، چونكه مامۆستا پێشمه‌رگه‌ی جێ به‌جێ كردنی سیسته‌می په‌روه‌رده‌یه له سه‌نگه‌ره‌كانی هه‌ره پێشه‌وه كه پۆل و قوتابخانه‌یه.
بۆیه گرنگه مامۆستایانیش به ئیراده‌یه‌كی تۆكمه و ویژدانێكی ئاسوده ئاماده‌ی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌كه و پاراستنی ئه‌مانه‌ته مێژووییه‌كه بن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له داهاتوودا ته‌كانێك و بازدانێك به پرۆسه‌ی په‌روه‌رده بده‌ین له به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵگه و هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی.
ن/ به‌كر كه‌ریم حه‌سن
كوردستان تیڤی/ كامران
- Log in to post comments