كەشناسی هه‌رێم: پلەی گەرما زیاتر دادەبەزێت

ره‌وشى كه‌ش و هه‌واو پله‌ى گه‌رمی 48 كاتژمێری داهاتوو راگه‌یاندرا


بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان ره‌وشى كه‌ش و هه‌وا و پله‌ى گه‌رمی 48 كاتژمێری داهاتوو راگه‌یاند 


به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت ، ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 10 ى 9 ى 2019  ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێ ، پله‌ى گه‌رما له‌پارێزگاكانى هه‌رێم به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت ،  لە ھەولێر 37 پله‌ى سیلیزی  سلێمانی 35 پله‌ ،  دھۆك 34 پلە ،   كەركووك 39 پلەی سیلیزی دەبێت.
 

به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت ، سبه‌ى چوارشه‌ممه‌ 11 ى 9 ى 2019   ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما زیاتر دادەبەزێت.

1111


شوان عه‌زیز