ئۆباما سه‌رۆكی پێشوی ئه‌مریكا ئێستا به چییه‌وه سه‌رقاڵه؟
باراك ئۆباما دانی به‌وه‌دا ناوه كه هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌وه توڕه بووه كه ئه‌و كاته بووه‌ته كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئه‌مریكا.
باراك ئۆباما سه‌رۆك كۆماری پێشووی ئه‌مریكا پاش كۆتایی خولی سه‌رۆكایه‌تیی له كۆشكی سپی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه به چییه‌وه سه‌رقاڵه.
ئه‌و له ڕێوڕه‌سمێكدا ڕایگه‌یاندووه كه له ئێستادا ته‌نیا خۆمم به خه‌وتنه‌وه سه‌رقاڵ كردووه.
ئۆباما ڕایگه‌یاندووه كه خه‌و وه‌كوو ماده هۆشبه‌ره‌كانه، پاش خه‌وێكی ئارام، هه‌ستێكی به‌خته‌وه‌ریت ده‌بێت.
ڕاشیگه‌یاند كه پاش سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كاتێكی زۆری بۆ خوێندنه‌وه، تێفكرین و گه‌شتوگوزار له گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی هه‌یه.
سه‌رۆك كۆماری پێشووی ئه‌مریكا دانی به‌وه‌دا ناوه كه له كاتی كاندیدبوونی بۆ سه‌رۆكایه‌تی، میشلی هاوسه‌ری لێی توڕه بووه و هه‌موو كات ئه‌و نیگه‌رانییه‌شی پێ ڕاگه‌یاندووه.
سه‌رچاوه/ جام كوردی
كوردستان تیڤی/ كامران