مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان ده‌كات

له‌ په‌یامێكدا

بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام ( د.خ) مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌ په‌یامێكدا پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان ده‌كات كه‌ ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه‌تی:

بە بۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام موحەممەد (دروودی خوای لەسەر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم، هیوادارم خوای مەزن ئەم یادە پیرۆزە بکاتە مایەی شادی و خۆشگوزەرانی و گەشەپێدانی بەیەکەوەژیانی ئاشتیانە و تەبایی زیاتر، لە نێو گشت پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان و سەقامگیربوونی ئاشتی و ئارامیی لە عێراق و ناوچەکەدا.

مەسرور بارزانی 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2019/11/8