ئه‌شكه‌وتی گوندك ده‌كه‌وێته باكووری رۆژئاوای گوندی گوندك به دووری 20 كیلۆمه‌تر له رۆژئاوای شارۆچكه‌ی ئاكرێ دووره، له‌م ئه‌شكه‌وته‌دا سێ داتاشراو هه‌یه، له هه‌ڵكه‌ندراوی یه‌كه‌م پیاوێك به‌پێوه وه‌ستاوه، ته‌نووره‌یه‌كی درێژی تا سه‌ر چۆكی له‌به‌ردایه، به‌ڵام به‌شی سه‌ره‌وه‌ی رووته، پیاوه‌كه له دۆخی جووڵه‌دایه، رمێكی له پشتی بزنهكێوییهك داوه، خه‌ریكه له‌سه‌ر ده‌م ده‌كه‌وێت.
له هه‌ڵكه‌ندراوی دووه‌مدا كه راسته‌وخۆ ده‌كه‌وێته ژێر هه‌ڵكه‌ندراوی یه‌كه‌م، له‌لای راسته‌وه دوو پیاو سه‌ری ئاژه‌ڵێكیان گرتووه، پێده‌چێت بیانه‌وێت بیكوژن، له پشتیانه‌وه كه‌سێكی تر وه‌ستاوه و رووی له پێشه‌وه‌یه هه‌ردوو ده‌ستیشی به‌رز كردووه‌ته‌وه.
له دوای ئه‌ویشه‌وه ژنێك و پیاوێك له‌سه‌ر كورسی به‌رامبه‌ر یه‌كتر دانیشتوون و هه‌ریه‌كه‌یان پشتی منداڵێكی بچووكی گرتووه، كه له سه‌ر مێزێكن و ده‌ستیان له ملی یه‌كتر كردووه. له دوای ئه‌وانیشه‌وه ژن و پیاوێك خه‌ریكن دێنه لای ئه‌وان و پیاوه‌كه منداڵێكی بچووكی له باوه‌شدایه. كۆی ئه‌م دوو هه‌ڵكه‌ندراوه باسی راوكردنی ئاژه‌ڵ و كه‌ژاوه‌ی ده‌ربڕینی خۆشی و شادی ده‌كات به‌و بۆنه‌یه‌وه.
له هه‌ڵكه‌ندراوی سێیه‌مدا كه‌سێك له‌سه‌ر كورسی دانیشتووه كڵاوێكی شاخداری له‌سه‌ره، به ده‌ستی چه‌پی خواردن ده‌داته بزنێك كه هه‌ردوو ده‌ستی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌ژنۆی ئه‌و پیاوه، له پشتیان ئاژه‌ڵێكی دڕنده ده‌رده‌كه‌وێت، له پێشیشیان ئاژه‌ڵێكی تر خه‌ریكی شیردانه به به‌چكه‌كه‌ی و ئافره‌تێك چاودێرییان ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌م به‌شه باسی ئه‌وه ده‌كات، چۆن ئاژه‌ڵه كێوییه‌كان له دڕنده بپارێزین. به‌گوێره‌ی بابه‌تی ههڵكهندراوهكه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می سۆمه‌رییه‌كان 2900 -2371 پێش زاین
سه‌رچاوه/ Kurdistan CT
كوردستان تیڤی/ كامران