پۆلیسی هەولێر ئەو قوتابیەی دەستگیرکرد کە هێرشی کردبووە سەر مامۆستایەک
22/2/2021 - 21:29
لە قوتابخانهیهكی شاری هەولێر قوتابیهك لە پشتەوە به چەقۆ لە مامۆستاکەی دەدات و پۆلیسی هەولێریش دهستگركردنی قوتابیهكهی راگهیاند.
ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادارکرانەوە کە دەستدرێژی کراوەتە سەر مامۆستایەک بە چەقۆ لە یەکێک لە قوتابخانەکان، پۆلیس گەیشتە شوێنی ڕووداو و دەرکەوت کە مامۆستایەک لەلایەن قوتابیەکەیەوە هێرشی کراوەتەسەر.
دواتر قوتابیەکە لە شوێنی ڕووداو ڕادەکات، دوای بەدواداچوونێکی وورد توانرا قوتابیەکە دەستگیر بکرێت، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخرا بە پێی ماددە (430)، ڕاگیراوە.