پەیامی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بۆ زیاد ڕەیٔووف نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پۆڵۆنیا

باره‌گای بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی زیاد ڕەیٔووف نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پۆڵۆنیا ده‌كاتده‌قی په‌یامه‌كه‌:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێز زیاد ڕەیٔووف

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی مامی بەڕێزتان (هوشیار محەممەد ڕەیٔووف)ـمان پێ گەییشت. سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و خانەوادە و كەسوكار و یٔاشنایانتان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

لە خودای مەزن داواكارین مامی خوالێخۆشبووتان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و یٔارامیش بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

بارەگای بارزانی

8ـی نیسانی 2021

متعلقات

احدث الفيديوهات