له‌ (ئێواره‌یه‌ك بۆ كه‌ركووك) خه‌ڵات به‌ 15 كه‌سایه‌تیی شاره‌كه‌ به‌خشرا

نووسه‌رو رۆژنامه‌وان (هه‌رمن ئه‌حمه‌د) به‌ناونیشانی (من و كه‌ركووك) نمایش و واژو كرد

له‌ دووه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی داستانی شكۆداری  پردێ- دا ، ده‌زگای میدیای (باس) رێوره‌سمی (له‌ یادی داستانی پردێ-دا ئێواره‌یه‌ك بۆ كه‌ركووك) رێك خست.

له‌م رێوره‌سمه‌دا یه‌كه‌مین كتێبی خانمه‌ نووسه‌رو رۆژنامه‌وان (هه‌رمن ئه‌حمه‌د) به‌ناونیشانی (من و كه‌ركووك) نمایش و واژو كرد ،هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی رێزلێنان به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك رۆشنبیرو كه‌سایه‌تیدا دابه‌ش كرا ، كه‌به‌رده‌وام كار بۆ پرسی كه‌ركووكی داگیركراو ده‌كه‌ن.

ktv

ده‌زگای میدیای باس له‌ رێوڕه‌سمی بڵاو كردنه‌وه‌ و دابه‌ش كردنی كتێبی (من و كه‌ركووك) له‌ نووسینی هه‌رمن ئه‌حمه‌د، خه‌ڵاتی ئه‌م ساڵی خۆی پێشكه‌ش به‌ 15 كه‌س له‌ رۆشنبیر و نووسه‌ر و میدیاكار و هونه‌رمه‌ند و چالاكی سیاسیی شاری كه‌ركووك كرد.

ktv

خه‌ڵاته‌كه‌ی باس له‌ پای ئه‌وه‌ پێشكه‌ش به‌و كه‌سانه‌ كرا، كه‌ له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 به‌ دواوه‌، به‌رده‌وام وه‌ك پرسێكی نه‌ته‌وه‌یی كاریان بۆ كه‌ركووك كردووه‌. ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی خه‌ڵاتی باسیان پێشكه‌ش كرا، ئه‌مانه‌ بوون:

ktv

(شاخه‌وان ده‌لۆ، هه‌رمن ئه‌حمه‌د، تاریق كارێزی، مانی ئه‌حمه‌د، عارف قوربانی، كاوێز مه‌لا په‌روێز، نیهاد جامی، سۆران كامه‌ران، هیوا حوسامه‌دین، هه‌ڵۆ جه‌باری، هه‌ژار ره‌شید، ئارام شێركۆ، ستار جه‌باری، عه‌بدوڵڵا گه‌رمكی، محه‌مه‌د كه‌ركووكی).

كوردستان تیڤی /كامران

ktv

متعلقات

احدث الفيديوهات

COVID-19
المصابين
20,104,418
الوفيات
735,305
المعافين
12,951,647
المصابين
17,039
الوفيات
640
المعافين
10,143
المصابين
153,599
الوفيات
5,464
المعافين
109,790