نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هۆشداریده‌دا

له‌باره‌ی‌ سوریا


سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری له‌ هەڵکشانی گرژیی سەربازیی لە باکووری خۆرئاوای سووریاده‌دات و ده‌ڵێت رەنگە ئه‌نجامی مەترسیداری لێبكه‌وێته‌وه‌.

ئەنتۆنیۆ گۆتیرێس سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان  رایگەیاند، هەڵکشانی گرژیی سەربازیی لە باکووری خۆرئاوای سووریا رەنگە ئه‌نجامی مەترسیداری لێبكه‌وێته‌وه‌ و نه‌توانرێت هاوكاریی مرۆیی بگه‌یه‌نرێت.
 
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان باسی لەوەکردووە، جموجۆڵی سەربازیی لە باکووری خۆرئاوای سووریا ئاماژه‌یه‌كی مه‌ترسیداری هه‌یه‌ له‌كاتێكدا  لەو ناوچەیە سێ ملیۆن کەس دەژین.