ره‌وشی كه‌شوهه‌وا بۆ دووه‌م رۆژی جەژنی نەورۆز

به‌پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی كه‌ش و هه‌وای بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكرده‌وه‌.

به‌پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 21-3-2019، له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێم ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت.

هه‌ر به‌پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی سبه‌ی هه‌ینی 22-3-2019، له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێم ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت و له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانیش ئاسمان نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت، له‌ پارێزگای دهۆكیش له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان ئه‌گه‌ری باران بارین هه‌یه‌.

کەشناسی

کەشناسی