به‌ڤیدیۆ.. بەرهەم ساڵح له‌ لایه‌ن کەسوکارى قوربانیانی ڕووداوەکەى موسڵ به‌ردباران كرا

به‌ جێودان و به‌ردباران له‌ ناوچه‌كه‌ دووریان خسته‌وه‌

ئەمڕۆ کەسوکارى قوربانیانی ڕووداوەکەى موسڵ خۆپیشاندانیانکرد و هێرشیان کردە سەر بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمارى عێراق و به‌ردبارانیان كرد. 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی خۆپیشاندەرانی موسڵ ئۆتۆمبێلەکانی نۆفڵ عاکوب پارێزگاری شارەکەیان بەردباران کرد، کە بۆ بەسەرکردنەوەی بریندار و کەسوکاری قوربانیانی ژێرئاوکەوتنى بەلەمەکە سه‌ردانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ كردبوو. 

هاوکات خۆپیشاندەران هێرشیان کردە سەر بەرهەم ساڵح  به‌ جێودان و به‌ردباران له‌ ناوچه‌كه‌ دووریان خسته‌وه‌. 

دوێنێ پێنجشەممە لە یەکەم ڕۆژی وەرزی بەهاردا و لەکاتێکدا خەڵکی بۆ گەشت و سەیران ڕوویان لە بەشی باکوری ڕووباری دیجلە لە شاری موسڵ كردبوو، بەلەمێک لەناو ڕووبارەکەدا ژێرئاوکەوتن و بەهۆیەوە نزیکەی 103 کەس خنکان.