په‌رله‌مانتارانی ئێران به‌ پۆشینی جلوبه‌رگی سوپای پاسداران وه‌ڵامی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكایان دایه‌وه‌

به‌رده‌وام ده‌بن له‌پشتیوانیكردنی سوپای پاسداران

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران، عه‌لی لاریجانی و په‌رله‌مانتارانی ئه‌و وڵاته‌ بۆ پرۆتێستۆكردنی ئه‌مریكا به‌ جلوبه‌رگی سوپای پاسدارانه‌وه‌ چوونه‌ په‌رله‌مان.

په‌رله‌مانتارانی ئێران به‌ پۆشینی جلوبه‌رگی سه‌ربازی كاردانه‌وه‌یان نیشاندا به‌رامبه‌ر سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ كه‌ سوپای سوپای پاسدارانی خسته‌ لیستی "رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌ بیانییه‌كان"ه‌وه‌.

دانیشتنی په‌رله‌مانی ئێران كه‌ هاوكات بوو له‌گه‌ڵ رۆژی سوپای پاسداران، لاریجانی و په‌رله‌مانتاران به‌ جلوبه‌رگی سوپای پاسدارانه‌وه‌  به‌شداریان تیادا كرد.

له‌ كردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا لاریجانی گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ سوپای پاسداران له‌ ناوچه‌كه‌دا گه‌وره‌ترین گورزی له‌ مه‌ترسی تیرۆریزم وه‌شاندووه‌ و گوتی: "به‌رده‌وام ده‌بین له‌ ته‌واو پشتیوانیكردنی سوپای پاسداران.