له‌ دھۆك هونه‌رمه‌ندان  دڵشاد سه‌عید و عه‌دنان كه‌ریم باس له‌ گۆرانی و میوزكی كوردیان كرد

به‌به‌شداری چه‌ندین كه‌سایه‌تیی به‌ناوبانگی كورد و بیانی به‌رێوه‌ ده‌چێت

دوێنی پێنج شه‌ممه‌ 2019/4/18،  هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد" دڵشاد سه‌عید و عه‌دنان كه‌ریم" له‌ میانی به‌شداری كردنیان له‌ یه‌كه‌م دیداری ڕۆشنبیریی (شه‌دا)، پانێڵی ڕۆشنبیری و ناسنامه‌ی كوردی پێشكه‌ش كرد.

له‌ دیداره‌دا هونه‌رمه‌ند دڵشاد سه‌عید، له‌سه‌ر میوزیكی كوردی و ناسنامه‌ی كوردی پانێڵه‌كه‌ پێشكه‌ش ده‌كات، وه‌ هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریم، له‌سه‌ر" گۆرانی و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی" پانێله‌كه‌ پێشكه‌ش كرد.

 شایانی باسه‌  دیداره‌كه‌  به‌به‌شداری چه‌ندین كه‌سایه‌تیی به‌ناوبانگی كورد و بیانی به‌رێوه‌ ده‌چێت،كه‌له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕۆشنبیری دھۆك و به‌ ھاوكاری زانكۆی ئه‌مریكی له‌ دھۆك به‌ڕێوه‌ ده‌چێت ، ئه‌مرۆش ھه‌ینی 2019/4/19 كۆتایی پێ دێت ..

سه‌رچاوه‌/ باس

كوردستان تیڤی / كامران