له‌ سۆران پیشانگایه‌كی وێنه‌یی كه‌سایه‌تیه‌كان كرایه‌وه‌

بواری یاسا و سیاسه‌ت

 له‌ چالاكییه‌كانی ساڵیادی یادی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی پیشانگایه‌كی وێنه‌یی كه‌سایه‌تی و هزرمه‌نده‌كانی بواری یاسا و سیاسه‌ت، به‌ پاڵپشتی راگرایه‌تی فاكه‌ڵتی یاسایی و په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی زانكۆی سۆران كرایه‌وه‌.

كچه‌ به‌هره‌مه‌ندو نیگاركێش سه‌میره‌ مسته‌فا، قوتابی فاكه‌ڵتی یاسایی زانكۆی سۆران، به‌زاری كرمانجی راگه‌یاند: له‌به‌رده‌وامی كارو چالاكیه‌كانماندا، به‌ هاوكاری جبڕایل سه‌عده‌دین، له‌ فاكه‌ڵتی یاسا و په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی زانكۆیی سۆران، هه‌ستاین به‌كردنه‌وه‌ی پیشانگایه‌كی وێنه‌یی كه‌سایه‌تی و هزرمه‌نده‌كانی بواری یاسا و سیاسه‌ت.

گووتیشی "له‌پیشانگایه‌دا سه‌رۆكی زانكۆی سۆران و راگری فاكه‌ڵتییه‌كه‌مان و ژماره‌یه‌ك مامۆستاو قوتابی به‌شداربوون و چاڵاكییه‌كه‌مان به‌سه‌ر كه‌ووتوانه‌ به‌ڕێووه‌چوو.

سه‌رچاوه‌/ زاری كرمانجی

داڕشتنه‌وه‌ی/ كامران