جیهان.. نرخی نه‌وت دووچاری گه‌وره‌ترین داكشانی هه‌فتانه‌ ده‌بێ له‌مساڵدا

له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی ڕابردووه‌وه‌ دووچاری گه‌وره‌ترین داكشانی ڕۆژانه‌و گه‌وره‌ترین زیانی هه‌فتانه‌ بوونه‌وه‌

نرخی نه‌وت له‌ بۆرسه‌كانی جیهان دووچاری گه‌وره‌ترین داكشانی هه‌فتانه‌ ده‌بێ له‌مساڵداو له‌دوایین مامه‌ڵه‌كاندا به‌ڕێژه‌ی نزیكه‌ی له‌سه‌دا پێنج دابه‌زینی به‌خۆوه‌ بینی.

نرخی نه‌وتی خاوی برێنت و خاوی ئه‌مه‌ریكی دووچاری گه‌وره‌ترین داكشانی ڕۆژانه‌و گه‌وره‌ترین زیانی هه‌فتانه‌ بوونه‌وه‌ له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی ڕابردووه‌وه‌. 

گۆڕانی شه‌ڕی بازرگانی له‌نێوان په‌كین و واشنتۆن بۆ شه‌ڕی ته‌كنه‌لۆژیی نرخی نه‌وتی به‌ره‌و داكشان بردووه‌. 

له‌ دوایین مامه‌له‌كاندا نرخی هه‌ر به‌رمیلێك له‌ نه‌وتی خاوی برێنت به‌ ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 4.6 دابه‌زی و سێ دۆلارو 23 سه‌نت له‌نرخه‌كه‌ی له‌ده‌ستداو به‌ 67 دۆلارو 76 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

هه‌روه‌ها هه‌ر به‌رمیلێك خاوی ئه‌مه‌ریكی به‌ ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 5.7 دابه‌زی و هه‌ر به‌رمیلێكی سێ دۆلارو 51 سه‌نت له‌ نرخه‌كه‌ی دابه‌زی و به‌ 57 دۆلارو 91 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

 

داڕشتنه‌وه‌ی / وشیار مه‌حمود