له‌نده‌ن.. ده‌یان هه‌زار كه‌س له‌ دژی تره‌مپ خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا

به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی چه‌ندین دروشم

ده‌یان هه‌زار كه‌س له‌ دژی سه‌ردانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ به‌ریتانیا له‌ له‌نده‌نی پایته‌خت خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا. 

ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتی ناڕازی له‌ گۆڕه‌پانی ترافاڵاگار كۆببوونه‌وه‌ و رێوشوێنی ئه‌منی توندوتوڵ له‌لایه‌ن پۆلیسی به‌ریتانیه‌وه‌ گیرابووه‌به‌ر و دوای تێپه‌ڕینیشیان به‌ شه‌قامی وایتهۆڵ گه‌یشتنه‌ گۆڕه‌پانی په‌رله‌مان، هه‌روه‌ها خۆپیشاندانه‌كه‌ كه‌ به‌ گه‌یشتنی تره‌مپ بۆ نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران ده‌ستی پێكرد تیایدا خۆپیشانده‌ران به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی چه‌ندین دروشم ره‌خنه‌یان له‌ سیاسه‌ته‌كانی تره‌مپ ده‌گرت له‌باره‌ی كۆچبه‌ران و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. 

هاوكات پۆلیسی به‌ریتانیاش به‌ درێژایی كه‌ژاوه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانی تره‌مپ رێگاكانی ده‌وروبه‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانیان به‌رووی هاتوچۆی ئۆتۆمبێله‌كاندا داخست. 

شیاوی ئاماژه‌یه‌ له‌ كاتی تێپه‌ڕینی كه‌ژاوه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانیدا به‌ گۆڕه‌پانی په‌رله‌مان تره‌مپ له‌ په‌نجه‌ره‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه‌ به‌ مۆبایله‌كه‌ی وێنه‌ی ئه‌و باڵۆنه‌ گه‌وره‌یه‌ی گرت كه‌ وێنه‌ی ئه‌وی له‌سه‌ر كێشرابوو.