وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران: ئیمارات ده‌یه‌وێت ببێته‌ ئیسرائیلی دووه‌م له‌ ناوچه‌كه‌دا

چه‌ندین ملیار دۆلاری بۆ پرچه‌ككردن خه‌رج كردووه‌

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران هێرشی كرده‌ سه‌ر ئیمارات و گوتی: ده‌یه‌وێت ببێته‌ ئیسرائیلی دووه‌م له‌ ناوچه‌كه‌دا.

زه‌ریف له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌ ئاژانسێكی ئێرانی راگه‌یاندووه‌: ئیمارات چه‌ندین ملیار دۆلاری بۆ پرچه‌ككردن خه‌رج كردووه‌و ده‌یه‌وێت ببێته‌ ئیسرائیلی دووه‌م له‌ ناوچه‌كه‌دا.

هه‌روه‌ها گوتی: سێ وڵاتی ناوچه‌كه‌ له‌ میانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ، پێیان وایه‌ ده‌توانن پارێزگاری له‌ ئاسایشی وڵاته‌كانیان بكه‌ن ،به‌ڵام ئه‌وان به‌هه‌ڵه‌دا چوون.

گوتیشی: ئه‌و جه‌نگه‌ی دۆناڵد تره‌مپ ،سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌دژی ئێران ده‌ستی پێكردووه‌، تیرۆره‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌/ سپۆتنیك