جل و به‌رگى كلتورى ووڵاتى كازاخستان پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرا

له‌ لایه‌ن فیدراسیۆنى كوردانى یه‌كێتى سۆڤیه‌تى پێشوو


شاندێكى فیدراسیۆنى كوردانى یه‌كێتى سۆڤیه‌تى پێشوو، په‌یكه‌رى سه‌ركرده‌ى نه‌مر ئیدریس بارزانى، له‌گه‌ڵ جل و به‌رگى كلتورى ووڵاتى كازاخستان وه‌ك دیارى پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.

به‌ مه‌به‌ستى به‌شدارىكردنیان له‌ رێوره‌سمى سوێندخواردنى به‌رێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، شاندێكى فیدراسیۆنى كوردانى یه‌كێتى سۆڤیه‌تى پێشوو سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانیان كرد.

دواى رێوره‌سمه‌كه‌ په‌یكه‌رى سه‌ركرده‌ى نه‌مر ئیدریس بارزانى له‌گه‌ڵ جل و به‌رگى كلتورى ووڵاتى كازاخستان وه‌ك دیارى پێشكه‌ش به‌ به‌رێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرا.

له‌ میانى دیداره‌كه‌ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان خۆشحاڵى خۆى به‌و دیداره‌ ده‌ربرى و داوای له‌ شاندێكى فیدراسیۆنى كوردانى یه‌كێتى سۆڤیه‌تى پێشوو كه‌ كلتورى وڵاته‌كه‌یان بپارێزن و یه‌كگرتووبن، هه‌روه‌ها پاڵپشتى هه‌رێمى كوردستانیشى بۆ شاندی میوان دووپات كرده‌وه‌.

n01.jpg