ڕۆمانی "ئۆكۆ" بۆ دووه‌م جار چاپ كرایه‌وه‌

له‌ زینداندا نووسیویه‌تی

ده‌زگای چاپ و وه‌شانی "دیپ نوت" دووه‌مین ڕۆمانی نوێنه‌ری پێشووی زیندانی‌كراوی هه‌ده‌په‌ی له‌ په‌رله‌مانی توركیا و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ئیمرالی له‌ژێر ناوی "ئۆكۆ"ی له‌ چاپ دایه‌وه‌ كه‌ ١٤ی جوونی ٢٠١٩ خرایه‌ بازاڕه‌وه‌.

ئه‌م ڕۆمانه‌ كه‌ باڵۆكه‌ن له‌ زینداندا نووسیویه‌تی چیرۆكی هه‌ندێك سه‌گه‌ كه‌ له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و مرۆڤانه‌ ده‌وه‌ستنه‌وه‌ كه‌ به ‌بۆنه‌ی ته‌ماحی زۆره‌وه‌ ده‌یانهه‌وێت ژینگه‌ له‌ناو به‌رن. شایانی باسه‌؛ پێشتر بڵاڤگه‌ی "دیپ نوت" ڕۆمانی "سێ شاخه‌ی شكاو"ی ئێدریس باڵۆكه‌نی بڵاو كردبووه‌وه‌ كه‌ له‌ زیندانی سینجاندا نووسی بووی.

سه‌رچاوه‌ /هه‌ولێر

كوردستان تیڤی/ كامران